
نەوت
SNN
بەهۆی سەرهەڵدانی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا بەشێوەيەکی فراوان لە وڵاتی هيندستان، ئەمڕۆ نرخی نەوت دابەزينی بەخۆوە بينی و نرخی يەک بەرميل نوتی برێنت بۆ 66 دۆلار دابەزی.
بەپێی هەوڵی ئاژانسە ئابورييەکان ئەمڕۆ نرخی يەک بەرميل نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و يەک بەرميل نەوتی خاوی ئەمريکيش بە 63 دۆلار و 44 سەنت دەفرۆشرێت.
ميدياکانی هيندستان باس لەوە دەکەن: “خواستی ئەو وڵاتە بۆ بەکارهێنانی نەوت بەراورد بە ساڵی 2019 بە رێژەی لە %7 دابەزيوە، ئەوەش بەهۆی رێکارييەکانی قەدەغەی هاتووچۆ بۆ رێگريکردن لە زياتر بڵاوبوونەوەی ڤايرۆسی کۆرۆا”.
تا ئێستا لە وڵاتی هيندستان نزيکەی 20 مليۆن کەس توشی ڤايرۆسی کۆرۆنا بوون 218 هەزار کەسيش گيانيان لەدەستداوە، ئەوەش کاريگەری کردووەتە سەر ئابووری جيهان بەگشتی و کەرتی نەوت بەتايبەتی بەو پێيەی وڵاتی هيندستان سێيەم گەورەترين وڵاتی بەکاربەری نەوتە لە جيهاندا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


