ئارێز عەبدوڵا: ئەو هاوپەیمانێتیەی لە نێوان يەکێتیی و گۆڕان کرا زۆر گرنگە

هاوپەيمانی کوردستان
SNN
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رايگەياند: “ئەو هاوپەیمانێتیەی لە نێوان يەکێتیی و گۆڕان و کرا زۆر گرنگ و هەنگاوی یەکەمی قۆناغێکی نوێی کاری هاوبەش و پێکەوەییە لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی، دەشڵێت “خۆزگە هەموو لایەنە کوردستانییەکان لەسەر ئاستی ناوچە دابڕێندراوەکان لە ژێر یەک ناونیشان بەشداریمان دەکرد، بەڵام نەکرا”.
ئارێز عەبدوڵا ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پۆستێکيدا نوسيويەتی: “هاوپەیمانێتی نێوان یەکێتیی و گۆڕان گرنگە، چونکە، هەمیشە کاری هاوبەش و پێکەوەیی ئەنجامی باشتری دەبێ، دەبێتە هۆی لەیەکتر نزیکبوونەوەی زیاتری سەرکردایەتیی و بنکە جەماوەرییەکەی هەردوولا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “هاوپەيمانييەتييەکە هۆکارێک دەبێ بۆ راستکردنەوەی پارسەنگ و درووستکردنەوەی هاوسەنگی سیاسی و سەقامگیریی و بە هێمنی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی هەڵبژاردن و یەکدەنگیی و یەک هەڵوێستی لە بەغدا”.
باسی لەوەشکردووە: “ئەو هاوپەیمانێتیە بنەمایەکی گرنگە بۆ درووست کردنی بەرەیەکی گەورەتر لە سەر ئاستی عێراق”.
ئارێز عەبدوڵا نوسيويشيەتی: “دیارە جگە لەو هاوپەیمانێتیە لێک تێگەیشتن و وەک یەک خوێندنەوەی هەلومەرجە سیاسیەکانی هەرێم و بەغداش لە نێوان یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو هەیە، ئەوەش هەنگاوێکی گەورە و گرنگە”، دەشڵێت “ئەنجامی ئەو دوو هەنگاوە بۆ بەرژەوەندیی خەڵكی کوردستانە، هیوادارین هەنگاوی تری بە دوادا بێ، بە تایبەت لەگەڵ گۆڕان”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9 mins لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9 mins لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9 hours لهمهوپێش



