
SNN
لە رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەگەریدا ئاژانسى میترۆ گرافى پێشانگاى وۆرڵد پرێس بۆ فۆتۆ دەکاتەوە و باشترین فۆتۆکانى ساڵ لە جیهاندا نمایش دەکات.
ئەحمەد نەجم،بەڕێوبەرى ئاژانسى میترۆگرافى لە بارەى پێشەنگاکەوە بە SNNی راگەیاند: ” بۆ دووەمجارە پێشانگەی فۆتۆگرافی (وۆرڵد پرێس فۆتۆ) دەهێنينە شاری سلێمانی و باشترین فۆتۆکانی ساڵ نمایش دەکەین کە لە میانەى خولی 64ەمين پیشبڕکێی ساڵانەی دامەزراوەی وۆرلد پرێس فۆتۆکان هەڵبژێردراون”.
وتیشى “ئەو فۆتۆگرافەرانەى بەشداریان لە پێشبڕکێى باشترین فۆتۆدا کردوە لە سەرتاسەرى جیهانەوە بووە و 73 هەزار فۆتۆ گەیشتووە بە (وۆرڵد پرێس فۆتۆ) ئەو ژمارە فۆتۆیەى کە لێرە نمایش کراون بوون بە براوەى خەڵاتى چیرۆک و فۆتۆى تاک، ئەو بابەتانەى لەم پێشەنگایەدا باس کراوە لە هەشت بابەتى جیاوازدا خۆى دەبینێتەوە کە بریتین لە، بابەتى ژینگەى و پرۆژەى درێخایەن و وەرزش و هەواڵى بەپەلە و هەواڵى گشتى و کێشە هاوچەرخەکان”.
دەشڵێت “ئەو بابەتانەى لە فۆتۆکانى ئەم پێشەنگایەدا نمایشکراوە ئەو رووداوانەن کە لە ساڵى 2020دا روویداوە کە کاریگەریترینیان بابەتى کۆرۆنا بووە، بەڵام لە پاڵ ئەوەدا باڵانسێک هەیە کە سەرجەم فۆتۆکان لە بارەى کۆرۆنا نین لە کاتێکدا کە کۆرۆنا هەبووە چەندین رووداوى جیاواز لە جیهاندا روویداوە ،لەوانە جەنگ و پرسى کۆچ و ئاوارە بوون و پاراستنى مافى ئاژەڵان و چەندین بابەتى دیکە، بۆیە ئێمە ئەو فۆتۆیانەى هەڵمانبژاردووە گوزارشت لە کۆى رووداوەکانى ساڵ دەکات”.
ئاماژەى بەوەش کرد: “ئەم پێشەنگایە ساڵانە لە 45 ووڵات نمایش دەکرێت نزیکەى 15 ملیۆن بینەرى هەیە و هەرێمى کوردستانیش ئەمە بۆ دووەم جارە پێشنگاکە لە خۆ دەگرێت و لە ئەمڕۆوە تا 2/6/ لە کاتژمێر 9ی بەیانی بۆ 5ی پاش نیوەڕۆ لە گەلەری مێترۆگرافی بەردەوام دەبێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


