
دەستگیرکردنی چەکداری داعش
SNN
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند چەکدارێکی داعش کە لەناو ئەو رێکخراوەدا بە “والی فەلوجە” ناسرابوو لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکراوە.
یەحیا رەسوک وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند ئەو تۆمەتبارە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەرێم، لەلایەن هەواڵگری عێراقەوە دەستگرکراوە.
لە راگەیەندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئەوەش هاتووە: چەکدارەکە ناوی ئەبو عەلی جەمیلیە و داواکراوبووە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر، ئەو کاتەشی کە دەستگیرکراوە پشتێنی بۆمبڕێژکراوی پێبووە.
جەمیلی دانی بەوەدا ناوە کە لە ساڵی 2005ەوە پەیوەندی بە قاعیدەوە کردووە دواتر بەیعەتی بۆ داعش داوە، دەستی لە دەیان هێرشی تیرۆرستیدا هەبووە دژ بە هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیانی مەدەنی.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 hours لهمهوپێش



