
SNN
بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی و لەگەڵ رێکخەری گشتی و بەشێک لە ئەندامانی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە.
ئەم سەردانە لە چوارچێوەی سەردانەکەیدایە بۆ قسەکردن لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەربارەی پرۆژەی یەکڕێزی نێوان لایەنەکان.
ئەم سەردانە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و تەوەری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆش پرسی هەڵبژاردنەکە و بەشداریکردنی کوردە بە یەکدەنگی.
پێشتر بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ مەکتەبی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵەی دادگەری و سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو کۆبووەوە و دواتر هاتە سلێمانی.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


