بەریتانیا فڕۆکەیەکی سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی لە عێراق بەکاردەهێنێت

SNN
بەریتانیا فڕۆکەی دامبوستەر بۆ شەڕی دژ بە داعش لە عێراق و سوریا تەرخاندەکات کە ئەوجۆرە فڕۆکەیە پێشتر لە جەنگی جیهانی دووەمدا بەکارهێندراوە.
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا رایگەیاندووە، ئەو جۆرە لە فڕۆکە لە ئۆپراسیۆنی هێزەکانی هاوپەیمانان دژ بە داعش بەکاردەهێندرێت و هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە توندڕەوی و ئایدۆلۆژیای ژەهراوی داعش هێشتا ماوە و دەبێت بنبڕبکرێت.
وەزارەتەکە رایگەیاندووە ئەگەر داعش لە عێراق و سوریا لەناونەبرێت ئەوا پێشبینی دەکەن شەڕی تیرۆر بگەیەننە بەریتانیا و هاوپەیمانەکانی.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ فهریق ڕوکن جهبار یاوهر ئهمینداری گشتی وهزارهتی پێشمهرگه دەڵێت: داعش وهکو رێکخراوێکی تیرۆریستی تهواو نهبووه و کۆتایی نههاتووه بهڵام شێوازی کاری تیرۆریستی گۆڕیووه ئێستا بهشێوازی گروپی بچوک بچوک هەیە، فیکری تیرۆریستی له سۆشیال میدیا بڵاودەکاتەوە و هێرشی چەکداری دەکات، دەیەوێت بیسەلمێنێت کە دەتوانێت هێشتا زیان بدات.
More News
-
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
40 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
40 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22 hours لهمهوپێش



