دادگای پێداچوونەوەی هەرێم سزای شەش چالاکوانەکەی بادینانی پەسەندکرد

پێنج رۆژنامەنووسی بادینان کە سزای شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندراوە
SNN
دەستەی سزایی دادگای پێداچونەوەی ھەرێم کە لە پێنج دادوەر پێکدێن بەزۆرینەی دەنگی سێ دادوەر سزای بەندکردنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینانی پەسەند کرد.
حاکم شێخ لەتیف پسپۆری یاسای ده‌ستوری لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک دەڵێت: ” تاكه رێگا مابێت ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكی ھه‌رێم له‌ئاستی وته‌كانی خۆی بێت و بڕیارێكی لێبوردنی تایبه‌تیان بۆ ده‌ربكات، چونكه پێشبینیناكرێت تازه ده‌سته‌ی گشتی دادگای پیداچونه‌وه‌ش بریاره‌كه‌ی بۆ بگۆڕدێت یان بیه‌وێت بیگۆرێت، ئه‌گه‌ر داوای راستكردنه‌وه‌ش بكرێت، ئه‌گه‌ر گریمان سه‌رۆك رازیش بێت بیدات به‌ده‌سته‌ی گشتی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئێٍستا بڕیاره‌كه‌ی دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێم چاپ و واژۆنه‌كراوه، “ھیوادارین چاوی پێدا بخشێنه‌وه دنیا ئه‌وه‌نده‌ی به‌به‌ره‌وه نیه، چونكه باش ده‌زانن بێ گوناحن و تاوانیان نه‌كردوه، ھه‌روه‌ك چۆن دادگای تاوانه‌كانی دھۆك پێشتر له كه‌یسی ھاوشێوه‌ی مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری بڕیاریدابو كه ئه‌وه‌ی مامۆستا به‌ده‌لی پێ تاوانبار كراوه تاوان نیه‌و ده‌چێته خانه‌ی ئازادی راده‌ربڕین و ره‌خنه گرتنه‌وه”.
رۆژی 16ی ئەم مانگە، دادگای تاوانی هه‌ولێر، سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج لە دەستگیرکراوانی بادیناندا سەپاند ئەوەش نیگەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لێکەوتەوە و داوای ئازادکردنیان دەکرێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
21 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
21 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش



