نرخی ئەمپێڕی مۆلیدە ئەهلییەکان دیاری‌کرا و خشتەی پێدانی کارەباش دەگۆڕێت

نرخی ئەمپێڕی مۆلیدە ئەهلییەکان
SNN
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له‌ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی نیسان به دوو هەزار و تاوەکو دوو هەزار و 500 دینار بەپێی بەرنامەی کاری مۆلیدەکان لە گەڕەکە جیاوازەکان دیاری‌کرا، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده له دوای مانگی ره‌مه‌زان گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی (4ى ئایارى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەمڕۆ لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان، له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی چوار (نیسان)ـی به (38) سی و هه‌شت دینار بۆ یه‌ك سه‌عات/ئه‌مپێڕ كاركردن دیاریكرد.
باسی لەوەشکرد، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (50) بۆ (70) سه‌عاته به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه له‌نێوان دو هه‌زار بۆ دوو هه‌زار و (500) دیناره، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی ئەوەشی وتوە “خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ مانگی پێنج (ئایار) تا كۆتایی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز پێدانی كاره‌بای موه‌لیده له سه‌عات (12)ـی نیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات (4)ی به‌ره‌به‌یان ده‌بێت، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلده ئه‌هلییه‌كان له‌ماوه‌ی (10) ده‌قیقه كاریان پێبكرێت، به‌ڵام له‌دوای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



