
SNN
نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: “لە ئەفغانستانی پڕ لە ململانێدا لە ساڵی 2020 دا بە ڕێژەی 37% بە بەراورد بە ساڵی رابردوو کشتوکاڵی تلیاک زیادیکردووە و ئەگەری هەیە نزیکەی شەش هەزار و 300 تەن تلیاک بەرهەم بهێنرێت”.
رێکحخراوی نەتەوە يەکگرتووەکان باسی لەوەشکرد:”ئەو ئەنجامانە بەشێکە لە راپرسییەکی نوێ کە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوان (UNODC) بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئامار و زانیاریی نیشتمانی ئەفغانستان (NSIA) ئەنجام دراوە”.
دەشڵێت: “راپرسییەکە دوو رۆژ دوای ئەوە راگەیەندرا کە ئەمەریکا و ناتۆ بە شێوەی فەرمی دەستیان بە کشانەوەی سەربازەکانیان لە ئەفغانستان کرد لە دوای نزیکەی 20 ساڵ چالاکی سەربازی نێودەوڵەتی لەو وڵاتەدا”.
ئاژانسی حکومەتی ئەمەریکا لە مانگی یەکدا بە کۆنگرێسی ئەمەریکای راگەیاند: “کە واشنتن لە ساڵی 2002 ەوە نۆ ملیار دۆلاری بۆ هەوڵەکان لە دژی مادە هۆشبەرەکان لە ئەفغانستان تەرخان کردووە”.
More News
-
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
30 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
30 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22 hours لهمهوپێش



