بۆ شوێنی وەزیری تەندروستی سێ کاندید دراوەتە دەستی مستەفا کازمی

SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەى تەندروستى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند: سێ کاندید پێشکەش دەکەن بۆ جێگرتنەوەى محەمەد تەمیمى وەزیرى تەندروستى کە دەستى لەکارکێشایەوە.
جەواد موسەوى ئەندامى لیژنەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەو کاندیدانەى پێشکەشى دەکەن بەدور دەبن لە پشک پشکێنە و ئامانج لێی هەستانەوەى کەرتى تەندروستییە، لیژنەى تەندروستى سورە لەسەر دیاریکردنى کەسانى پسپۆڕ لەزوترین کاتدا کە دەخرێنە بەردەم سەرۆک وەزیران بۆ بڕیاردان لەسەرى.
لەمیانەى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا کە تێیدا راسپاردەکانى تایبەت بە لیژنەى لێکۆڵینەوە لە سوتانى نەخۆشخانەى “ئیبن خەتیب” پەسەندکرا حەسەن تەمیمى نامەى دەستلەکارکێشانەوەى ڕادەستى کازمى کردووە. مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوێنێ ڕەزامەندی دا لەسەر دەستلەکارکێشانەوەى حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش



