خلوسی ئاکار “ئێمە رێز لە سەروەری خاکی عێراق دەگرین و نابێت کەس گومان بکات”

خلوسی ئاکار
SNN
خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند: کە وڵاتەکەی رێز لە سەروەری خاکی دراوسێکانی دەگرێت و بوونمان لە کاتی ئێستادا لە باکووری عێراق بۆ کۆتایی هێنانە بە تیرۆر.
ئاکار، لە وتارێکیدا لە بنکەی سەربازی “گۆلجۆک” ئاماژەی بەوەشکرد: تورکیا بە تایبەتی رێز لە سەروەری خاکی عێراق دەگرێت و بوونمان لە باکووری ئەو وڵاتەش نۆ کۆتایی هینانە بە جوڵەی “تیرۆر”، نابێت کەسیش گومان لەوە بکات کە ئێمە ڕێز لە سەروەری خاکی عێراق دەگیرین، تورکیا هیچ ئامانجێکی نییە لە سوریا و عێراق تەنیا پەکەکە نەبێت کە 40 ساڵە بووەتە هۆی کوژرانی هاووڵاتیانی تورک لە ناو خاکی تورکیا و لە دەرەوەش.
لە 23ی نیسان، وەزیری بەرگری تورکیا ئۆپراسیۆنی چنگی هەورەبروسکەی لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری هەرێمی کوردستان دژ بە پەکەکە دەستپێکردن و پاش هاتنە ناوەوەی بە قوڵی چەند کیلۆمەترێک جەند بنکەیەکی سەربازیشی دانا.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19 hours لهمهوپێش



