لە ئەوروپا بە شێوەیەکی فەرمی ڕێگە بە فرۆشتنی جۆرە کرمێک لە خواردنگەکاندا درا

SNN
كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا بە فەرمی رێی بە ماركێت و خواردنگەكان دا لەمەودوا بۆیان هەیە وەك خۆراك كرم بفرۆشن، بەو بڕیارەش ماركێت و خواردنگەكانی 27 وڵاتی ئەوروپا دەتوانن وەك ژەمێكی خۆراكی، كرم لە ناو لیستی چێشت و خۆراكەكانیان بگونجێنن.
هەنگاوی نوێی یەكێتی ئەوروپا دوای ئەوە دێت ئاژانسی تەندروستی خۆراكیی ئەوروپا كە بە EFSA ناسراوە، بە پشتبەستن بە راپۆرتێكی زانستی رای گەیاندبوو، خواردنی جۆرێك كرم هیچ زیانێكی نییە.
ئەو جۆرە كرمە بە كرمی كونجالە ناسراوە و دەتوانرێ لە بەرهەمهێنانی كولیچە و ماكارۆنیش سوودی لێ وەرگیرێت و دەوڵەمەندە بە پرۆتین. هاوكات هۆشداریشی داوە لەوانەیە لای هەندێك كەس هەستەوەری بهێنێتە كایەوە.
بەگوێرەی یۆرۆنیوز، كێڵگەكانی بەرهەمهێنانی كرم و كولـلە و چەند جۆرێكی مێروو لە ئەوروپا، ساڵانە دەیان تۆن بەرهەمیان هەیە و پێشتر ئەو بەرهەمانە زیاتر بۆ دابینكردنی خۆراكی ماسی و ئاژەڵەكان بەكار دەهاتن، پێشبینی دەكرێ بەو بڕیارەی كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا، فەرمانگەی گشتی رێساكانی یەكێتییەكەش ئامادەكاری بكات بۆ ئەوەی لە چەند هەفتەی داهاتوودا، رێكارەكانی مۆڵەتی فرۆشتنی كرمی زەردی وشككراویش تەواو بكات.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
5 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
5 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش



