
هەولێر
SNN
مەسعود محەمەد جێگری پارێزگاری ھەولێر رایدهگهێنێت: دوای رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشە بودجەی پارێزگای ھەولێر خەرج بکەن کە 28 ملیار دینارە.
جێگری پارێزگاری ھەولێر، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی داوە ھاوشێوەی پارێزگاکانی دیکە 28ملیار دینار بۆ پارێزگای ھەولێر خەرج بکرێت و ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی پارەکە خەرج دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش ھاوکارانمان لە پارێزگا سەردانی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.
مەسعود محەمەد وتیشی، ئەو پارەیە بۆ ھەموو پارێزگا و قەزا و ناحیەکانی ھەولێرە و پڕۆژەی جۆراوجۆری پێ ئەنجام دەدەین.
باسی لەوەش دهكات، ھەرکاتێک پارەکەمان بەدەست گەیشت ئەوکات وردەکاریەکانیش ئاشکرا دەکەین، چونکە ئێمە داواکاریەکانمان پێشکەش کردووە و رەنگە گۆڕانکاری بەسەردا ھاتبێت بۆیە نامانەوێت تانەگات باسی بکەین، بەڵام بەشە بوجەکە وەکوخۆی خەرج دەکرێت تەنھا ئهگەر گۆڕانکاری لەپڕۆژەکان بکرێت، ئەوەی گرنگە ئەمڕۆ بەشە بودجەی پارێزگای ھەولێر خەرج دەکرێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش



