هاوسەرۆکانی یەکێتی پێشوازییان لە وەفدێکی باڵای سەربازی بەریتانیا کرد لە هەولێر

SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە، بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازییان کرد له مارشاڵ سامیوڵ سامپسۆن گهوره ڕاوێژکاری بهرگریی بەریتانیا بۆ ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و باکووری ئەفریقا و ستیفن هیکی باڵیۆزی بهریتانیا له عێراق و جەیمس سۆرنتن، کونسڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و وەفدێکی یاوهریان.
له دیدارێکدا کە هەریەک لە د.سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پۆڵاد شێخ جەنگی فەرماندەی هێزەکانی دژە تێرۆر ئامادەی بوون، گفتوگۆ کرا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە دۆخی سیاسی و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان و بەردەوامیی مهترسييهكانی داعش لە عێراق و هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەریتانیا، بە تایبەت لە ڕووی هاریکاریی سەربازییەوە.
هاوسەرۆکان بۆچوون و سەرنجی خۆیان لەبارەی شانە نوستووەکانی داعش و جموجۆڵەکانیان و ڕێوشوێنەکانی ڕووبهڕووبوونهوهیان خستە ڕوو، جەختیشیان لەسەر کاری هاوبەش و پێکەوەیی و هەمئاهەنگیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپاى عێراق کردەوە بە پشتیوانیی هێزهكانى هاوپهيمانان به تايبهتى له کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان، کە بۆشايى ئهمنييان ههيه.
هاوسەرۆکان ئاماژەیان بۆ گرنگی و پێویستی بەردەوامی هاریکارییە سەربازییەکان و ئەرکی هاوپهيمانيى نێودهوڵهتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ لەناوبردنی تەواوی چەکدارانی داعش و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و دابینکردنی سەقامگیریی ئەمنی و ئارامی بۆ ناوچەکە.
هاوکات سوپاسی گەل و حکومەتی بهريتانيا و هاوپهيمانيى نێودهوڵهتییان کرد بۆ پیشکەشکردنی یارمەتی و هاوکاری و پێداویستیی سەربازی و پشتیوانییەکانیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەردەوامی مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە.
لەبارەی چاکسازیی و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە، هاوسەرۆکان ئامادەیی و پشتیوانیی سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیان دووپاتکردەوە بەوجۆرەی کە بنەمای یەکسانی و هاوسەنگی تێدا ڕەچاو بکرێت، خواستی یەکێتییان خستە ڕوو بۆ بوونی یەک هێزی پێشمەرگە کە دوور بێت لە هەموو دەستوەردانێک و هەرێمی کوردستانیش ببێت بە خاوەن هێزێکی نیشتیمانیی ڕێکخراو.
لە کۆتایی دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر دیاریکردنی پلان و بەرنامەیەکی گونجاو بۆ بەردەوامی کاری پێکەوەیی بۆ لەناوبردنی یەکجاریی شانە نوستووەکانی چەکدارانی داعش.
وەفدی میوانیش سوپاسی ڕۆڵ و قارەمانی و قوربانیدانی هێزەکانی پێشمەرگەیان کرد لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.لەبارەی پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا و پێگەی ھەرێم لە ھاوکێشەکاندا، ھاوسەرۆکان جەختیان لە یەکڕیزی نیشتمانی و یەکھەڵوێستی کورد لە بەغدا کردەوە و ئاماژەیان بۆئەوەکرد پێکھێنانی ھاوپەیمانی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق لەنێوان یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان دەستپێک و ھەنگاوێکی گرنگ بوو بە ئاڕاستەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کورد.

More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



