کونسوڵخانەی ئەمریکا لەبارەی ئازادی رادەربڕین لە هەرێم روونکردنەوە دەدات

پێنج رۆژنامەنووسی بادینان کە سزای شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندراوە
SNN
کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا کە بۆ زۆرینەی دەزگاکانی راگەیاندنیان لە هەرێم ناردووە و کۆپیەکی دەست SNN کەوتووە لەبارەی ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی کوردستان دەدوێت و دەڵێت: “هەمیشە پشتیوانی لە ئازادی رادەربڕین دەکەین”.
لە روونکردنەوەکەدا دەڵێت: “هەرچەندە، ئێمە بۆچوونی خۆمان لەسەر کەیسی تاکەکەس لە دادگا نادەین، بەڵام ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەر لە سەرەتاوە پشتگریی ئازادیی رادەربڕین و میدیایی کردووە.”
ئەوەش هاتووە: “ئەوە بەشێکە لە ناسنامەی ئێمە و بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنی وەکو یەکێک لە بەها سەرەکییەکانمان، هەروەها بەردەوام دەبین لە جەختکردنەوە لە گرنگی پێویستییە یاساییەکان و سەروەری یاسا، لەنێویشییاندا گەیشتن بە راوێژی یاسایی.”
ئەو کونسوڵخانەیە باسی لەوەشکرد: “ئێمە لە تەواوی حکومەتەکانی سەرانسەری جیهان چاوەڕێ دەکەین رێز لە کاری دیپلۆماتەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەیاندا بگرن، کە هاوشێوەی رۆژنامەنووسان چاویان بە چەندین جۆر کەس دەکەوێت بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان و ئێمە هەمان رێز لەو دیپلۆماتە بیانیانە دەگرین کە لە ئەمریکا کار دەکەن، لە ناویشیاندا نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.”
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



