
Migrants from Afghanistan arrive on a dinghy on a beach near the village of Skala Sikamias, after crossing part of the Aegean Sea from Turkey to the island of Lesbos, Greece, March 2, 2020. REUTERS/Alkis Konstantinidis
SNN
له ساڵی 2020ه‌وه، وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا زیاتر له 40 هەزار په‌نابه‌ریان به شێوه‌یه‌كی نایاسایی دیپۆرتی توركیا كردووەته‌وه کە هەزاران کەسیان لەکاتی دیپۆرتکردنەوەیاندا گیانیان لەدەستداوە.
به پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی The Guardianی به‌ریتانیا، له ساڵی 2020ه‌وه، وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا زیاتر له 40.000 په‌نابه‌ریان به شێوه‌یه‌كی نایاسایی دیپۆرتی توركیا كردووەته‌وه. سه‌ربازانی سه‌ر سنور و هێزی Frontex، كاری تووندوووتیژیان به‌كار هێناوه به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران و به نایاسایی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ریان دیپۆرتی توركیا كردوونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی 2.000 په‌نابه‌ر له كاتی دیپۆرت كردنیان، گیانیان له ده‌ست بده‌ن.
به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كانی ڕێكخراوی IOM، ته‌نها له ساڵی 2020دا زیاتر له 100.000 په‌نابه‌ر ڕوویان له وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه
ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی Guardianی به‌ریتانیا ده‌ڵێت، وڵاتانی یۆنان و كرواتیا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا و ماڵتا، بڕه پاره‌یه‌كی زۆر ده‌ده‌ن به یه‌ختی خۆماڵی و كه‌سانی نه‌ناسراو تاكو ڕێگری بكه‌ن له‌و یه‌ختانه‌ی ڕوو له وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ن.
ته‌نها ڕێكخراوی DRC دانیمارك له ساڵی 2020دا 18 هەزار دیپۆرت كردنی نایاسایی له كرواتیاوه تۆمار كرد و ڕۆژنامه‌ی The Guardianی به‌ریتانیا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه پۆلیسی كرواتیا تووندووتیژی و ده‌سدرێژی سێكسی، دزی كردنی به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران به‌كار هێناوه.
له هه‌مان كاتدا وڵاتی یۆنانیش تۆمه‌تباره به دیپۆرت كردنی نایاسایی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران. به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانیا، چەندین جار پۆلیس و سه‌ربازی سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا، تووندووتیژیان به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ران به‌كار هێناوه و پاره و كه‌لوپه‌لیان لێ دزیون و به نایاسایی دیپۆرتی توركیایان كردوونه‌ته‌وه.
13 ڕێكخراوی ناحكومی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌یان به‌ڵگه هه‌یه كه هێزی ده‌ریاوانی یۆنان، سه‌دان كۆچبه‌ری له ده‌ریای ئیجه به نایاسایی دیپۆرتی توركیا كردۆته‌وه و ته‌نانه‌ت فیشه‌كیان ئاراسته‌ی ئاسمان كردووه تاكو كۆچبه‌ره‌كان بترسێنن و ڕێگریان لێ بگیرێت ڕوو له ئاوی یۆنان نه‌كه‌ن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


