لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە کوشتارگەی سلێمانی روونکردنەوە دەدرێت

کوشتارگە
SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە، کوشتارگەی نوێی سلێمانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی مەترسیداری ئاژەڵی لە وڵاتانی دراوسێ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەو هەواڵانە بێبنەمان و دوورن لەڕاستییەوە و تەنها بۆ داواکارن هاووڵاتیان خۆیان لە گۆشتی سەرشەقام بپارێزن.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا کوشتارگەی نوێی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات ” چەند پەیجێک بە پشت بەستن بەزانیاریەکی هەڵە، هۆشداریان داوەتە هاووڵاتیان لەبارەی هەبوونی نەخۆشیەکی مەترسیدار لە وڵاتانی دراوسێ و قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئاژەڵ لەلایەن نەتەوە یەکگرتووکان”.
روونیشیدەکاتەوە “دڵنیاتان دەکەین هیچ جۆرە قەدەغەیەکی لەوجۆرە بوونی نییە، قاچاغ لە ڕووی یاساییەوە ڕێگەپێدراو نییە، بەدرێژایی ژیانی مرۆڤایەتی نەخۆشیەک هەیە لەڕووی زانستیەوە پێی دەڵێن نەخۆشیە مرۆژەڵیەکان، ئەو نەخۆشیانەش بەکتریا، ڤایرۆسی یاخود مشەخۆرین، لایەنی پەیوەندیدار و کوشتارگەکان بەردەوام لەڕێگەیی پسپۆڕانی تایبەتمەندیەوە ، ڕەتی دەکەنەوە و لەناوی دەبەن”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، “تەنها داواکارین هاووڵاتیان لەگۆشتی سەرشەقام و بێ پشکنراو خۆیان بەدور بگرن تا دڵنیابن لەتەندروستیی خۆیان و خێزانیان و هیچ پێویست بەدڵڕاوکێی ناکات، دووپاتی دەکەینەوە ئەو زانیارییانە بێ بنەمان”.
More News
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
12 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
23 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
12 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
23 hours لهمهوپێش



