
Long March 5B
SNN
نوسینگەی ئەندازیاریی بۆشایی ئاسمانی چین رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە کاتی هەرێمی کوردستان، مووشەکە چینییەکە پاش ئەوەی لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و چووەتە نێو بەرگەهەوای زەوییەوە بەشێکی زۆری لەنێو چووە و پاشماوەکەیشی لە زەریای هیندی لەنزیک ماڵدیڤ کەوتوەتە خوارەوە.
بەپێی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی چین، موشەکی Long March B5 بەسەر دەریای عەرەبیدا پاش چونە ناو هەواوە لێکهەڵوەشاوە، هاوکات میدیاکانی چین دەڵێن، پاشماوەی موشەکەکە لە باشووری ڕۆژئاوای هندستان و سریلانکا کەوتوەتە خوارەوە، لایخۆیەوە ناوەندی چاودێریی خزمەتگوزاریی Space-Track لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، “هەمو ئەوانەی بەدوای هەواڵی موشەکی LongMarch5Bەوەن، دەتوانن پشوو بدەن، مووشەکەکە کەوتوەتەخوارەوە”.
ئاژانسی گەردونناسیی ئێرۆ سپەیسی ئەمریکی دوێنێ شەممە پێشبینی کرد، پارچەی سەرەکی کەشتییە لەکۆنتڕۆڵ دەرچوەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە نیوزیلەندا بکەوێتە خوارەوە.

More News
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
13 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
24 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
October 29, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
13 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
24 hours لهمهوپێش



