
پارەی عێراقی
SNN
ئەندامێكی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: دانەوەی قەرزەکانی سەر عێراق 27 ساڵی پێویستە. رەخنەشی لە حکومەت گرت کە قەرزی زیاتر دەکات بەبێ ئەوەی پلانی ئەوتۆی بۆ دانەوەی داڕشتبێت.
مازن فەیلی رایگەیاندووە: قەبارەی قەرزەکانی سەر عێراق بە شێوەیەکی ورد بەردەست نییە و پێشبینی دەکەین بۆ ساڵی (2048) قەرزە کەڵەکەبووەکان بدرێنەوە و هیچ قەرزێك لەسەر عێراق نەمێنێت.
روونیشكردهوه: لیژنەی ئابووری رازی نەبوو بە وەرگرتنی قەرز، بۆیە داوای جێگرەوەی دیکەی کردووە، وەک کەمتر پشتبەستن بە نەوت یان کەمکردنەوەی خەرجییەکان. هۆشداریش دەدات، هەڵەیەکی گەورە روودەدات ئەگەر جارێکی دیکە پەنا بۆ وەرگرتنی قەرز ببرێت.
ئەو پەرلەمانتارە بە پێویستی دەزانێت دەرچەی دیکە بدرۆزرێنەوە بۆ ئەوەی سەرچاوەکانی دانەوەی قەرز بەهێز بکەن، ئاماژە بەوەش كرد، تاوەکو ئێستا هەنگاوێکی پراکتیکی نەگیراوەتەبەر بۆ بەهێزکردنی کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵی و گەشتیاری.
More News
-
تاران حەوت مەرجی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند
7 hours لهمهوپێش -
دواین وادە بۆ بریکارەکانی خۆراک دیاری کرا
7 hours لهمهوپێش -
هاووڵاتییەک بەتۆمەتی بڕینی دارە سروشتییەکان لە بەرزنجە دەستگیر کرا
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تاران حەوت مەرجی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند
7 hours لهمهوپێش -
دواین وادە بۆ بریکارەکانی خۆراک دیاری کرا
7 hours لهمهوپێش



