
مستەفا کازمی
SNN
عێراق رۆڵی نێوەندگر دەبینێت لەنێوان ئێران و سعودیە بۆ چارەسەرکردنی چەندین ناکۆکی ئەو دوو وڵاتە سەبارەت بە ناوچەکە لەنێویشیاندا جەنگی چەندین ساڵەی یەمەن کە ئەو دوو وڵاتە پشتیوانییان لە دووبەرەی دژ بە یەکتر دەکرد و ئاگری شەڕ و ئاڵۆزی لە یەمەن خۆشدەکرد.
لە چەند هەفتەی رابردوودا عێراق چەند گفتوگۆیەکی ناڕاستەوخۆی لە نێوان سعودیە و ئیمارات لە شاری بەغدا رێکخست، چەند کەسێکی ئاگادار لەو گفتوگۆیانە دەڵێن: “کازمی متمانەیەکی کەمی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا دروستکردووە”.
بە گوێرەی بەدواداچوونێکی ئاژانسی بلومبێرگ: “کازمی کەناڵی گفتوگۆی لەنێوان تاران و ئیدارەی بایدنیشدا دروستکردووە لەکاتێکدا وڵاتانی زلهێز لە ڤیەنا گفتوگۆ لەنێوان بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران رێکدەخەن کە ئامانج لێی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ناوەکی و هەوڵدانە بۆ لابردنی سزاکانی سەر ئێران”.
بە گوێرەی چاودێران کازمی رۆڵی عێراقی گۆڕیووە لە وڵاتێکەوە کە خۆی قوربانی ململانێکانی ناوچەکەبوو بۆ وڵاتێک کە چارەسەر بۆ ئەو ململانێیانە دەدۆزێتەوە.
ڕۆبێرت ساتلئۆف بەرێوەبەری جێبەجێکاری پەیمانگای واشنتن کە شارەزایە لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتیی ناوەڕاست لەبارەی کازمییەوە وتوویەتی: “ئێستا کازمی کەسێکی پڕبایەخە لای واشنتن”.
بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنێکی ئۆنڵایندا بە ئینیستیتیوتی بەیروتی وتووە: “عێراق زیاد لەجارێک گفتوگۆی لەنێوان ئێران و سعودیە رێکخستووە، ئاماژەکانیش دەریدەخەن کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان زلهێزەکانی ناوچەکە، لەنێویشیاندا ئێران، تورکیا و وڵاتانی عەرەبی کەمبووەتەوە”.
بەرهەم ساڵح وتوویەتی: “زۆر گرنگە کە عێراق توانیویەتی ئەو رۆڵە بگێڕێت و لە سەرچاوەی ناسەقامگیرییەوە بگۆڕێت بۆ پردی گفتوگۆ”.
توێژەرێکی ناوەندی توێژینەوەی چازام هاوس لەوبارەیەوە وتوویەتی:”گفتوگۆکان لەژێر فشاری ئەمریکادا بەڕێوەدەچن، ئەمریکا هانی وڵاتانی کەنداویداوە کە گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئێران ئەنجامبدەن، ئەمە پلانێکی بایدنە بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکان لەم پرۆسەیەدا بەشداربن.
گفتوگۆکانی نێوان ئێران و سعودیە بە بەشداری بەرپرسانی هەواڵگری بەڕێوەچووە، بەرپرسێکی عێراقی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت بە بلومبێرگی وتووە: “بڕیارە چەند گەڕێکی دیکە لە کۆبوونەوە ئەنجامبدرێت و ئەمەش سەرەتایەکە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی جددیتر”.
More News
-
تاران حەوت مەرجی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند
8 hours لهمهوپێش -
دواین وادە بۆ بریکارەکانی خۆراک دیاری کرا
8 hours لهمهوپێش -
هاووڵاتییەک بەتۆمەتی بڕینی دارە سروشتییەکان لە بەرزنجە دەستگیر کرا
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تاران حەوت مەرجی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند
8 hours لهمهوپێش -
دواین وادە بۆ بریکارەکانی خۆراک دیاری کرا
8 hours لهمهوپێش



