گەنجێک لەلایەن شەش کەسەوە دەکوژرێت

0
1323
SNN
لە سلێمانی گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ لەلایەن شەش کەسەوە هێرشدەکرێتە سەری و دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: “رۆژی پێنجشەمە لەگەڕەکی ئازادیی شاری سلێمانی گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ بە ناوی (م.م) بە بۆکس خەنجەر و چەقۆ بریندار کراوە و دواتر گیانی لەدەستداوە. تیمەکانی پۆلیس 6 کەسیان بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزاکانی عێراق دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکات”.
دوای سێ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، گەنجەکە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this