ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق: پێدەچێت ئەم مانگە بەغدا پشکی هەرێم بنێرێت

پارەی عێراقی
SNN
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی عێراق رایگەیاند: پێدەچێت ئەم مانگە بەغدا پشکی هەرێم لە بودجەدا بنێرێت و ئەوەش لەسەر سەردانی شاندێکی تەکنیکی هەرێم بۆ بەغدا بەندە.
شیروان میرزا لە لێدوانێکیدا بۆ SNN راشیگەیاند: ناردنی پشکی هەرێم لە بودجە بەستراوەتەوە بەوەی شاندێکی تەکنیکی هەرێم سەردانی بەغدا بکەن، نوسراویشکراوە بۆ هاتنی ئەو شاندە کە مەبەستیان لە سەردانەکە دۆزینەوەی میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو بەشەی بودجەیە کە پەیوەندی بە هەرێمەوە هەیە، چاوەڕوانیش دەکرێت سەردانەکە بکەوێتە دوای جەژن.
سەبارەت بە قسەکانی پێشتری ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق کە وتبووی پێدەچێت لیژنەیەک بۆ چاودێری جێبەجێکردنی بودجە پێکبهێندرێت، شیروان میرزا وتی: پێشنیارێک هەبوو کە لیژنەیەکی چاودێر پێکبهێندرێت کە لە نوێنەرانی سەرجەم لایەنەکان پێکبێت بەڵام دواتر ئەوە رەتکرایەوە بە دوو هۆکار یەکەم: هەر ئەندامێکی پەرلەمان خۆی چاودێریکەرە بەسەر ئەو بابەتەوە و لیژنەی دارایی خۆشی دەتوانێت چاودێری جێبەجێکردنی بودجە بکات.
More News
-
نرخی زێڕ دابەزی
7 hours لهمهوپێش -
لە کۆبانێ چی ڕوویدا؟
8 hours لهمهوپێش -
له پارێزگایهكی عێراق بههۆی نۆرەی بهنزینهوه كهسێك كوژرا
8 hours لهمهوپێش -
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
September 11, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ دابەزی
7 hours لهمهوپێش -
لە کۆبانێ چی ڕوویدا؟
8 hours لهمهوپێش -
له پارێزگایهكی عێراق بههۆی نۆرەی بهنزینهوه كهسێك كوژرا
8 hours لهمهوپێش



