
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
SNN
هاتووچۆی سلێمانی خاوەنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکاتەوە، کە لە ساڵانی رابردوودا دەستیان بەسەردا گیراوە و تائێستا نەچوون بە لای ئۆتۆمبێلەکانیانەوە، ماوەی 15رۆژیان بۆ دیاریدەکات بۆ ئەوەی رێکارە یاساییەکان تەواو بکەن.
مقەدەم بەختیار محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند: “144ئۆتۆمبێل هەیە کە لە ساڵانی رابردودا دەستیان بەسەردا گیراوە، ساڵانێکی زۆرە ئەو ئۆتۆمبێلانە ماونەتەوە و خاوەنەکانیان نایەن بە لای ئەو ئۆتۆمبێلانەوە بۆ ئەوەی وەریانبگرنەوە”.
وتیشی: “دەست بەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە لەسەر سەرپێچی جۆراو جۆربوە، ماوەی 15 رۆژ دراوە بە خاوەنەکانیان بۆ ئەوەی بچن ئۆتۆمبێلەکانیان وەربگرنەوە و رێکارە یاساییەکان تەواوبکەن”.
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی هاتووچۆی سلێمانی راشیگەیاند: ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بێسەرەتان دەبرێنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و بەڵێننامەیەک لە خاوەنەکانیان وەردەگیرێت، ئەگەر دوای ئەو ماوەیەشی کە دانراوە خاوەنەکانیان نەچن بۆ وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەکان ئەوا لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێن:.
More News
-
نرخی زێڕ دابەزی
6 hours لهمهوپێش -
لە کۆبانێ چی ڕوویدا؟
7 hours لهمهوپێش -
له پارێزگایهكی عێراق بههۆی نۆرەی بهنزینهوه كهسێك كوژرا
7 hours لهمهوپێش -
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
September 11, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ دابەزی
6 hours لهمهوپێش -
لە کۆبانێ چی ڕوویدا؟
7 hours لهمهوپێش -
له پارێزگایهكی عێراق بههۆی نۆرەی بهنزینهوه كهسێك كوژرا
7 hours لهمهوپێش



