
لۆگۆی حکومەتی هەرێم
SNN
حکومەتی هەرێمی کوردستان 13 تا 15 ئەم مانگەی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانە وەک پشوو دیاریکردووە.
بەپێی رۆژمێری پشووەکانی حکومەتی هەرێم، رۆژی پێنج شەممە 13ی ئایار یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە و تا رۆژی شەممە 15ی مانگ پشووە.
هەر بە گوێرەی رۆژمێرەکەی حکومەت لە رۆژی یەکشەممەوە دەوامی ئاسایی دەستپێدەکاتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بۆ دیاریکردنی رۆژی جەژنی رەمەزان پشت بە بینینی مانگ دەبەسترێت و بڕیاریشە ئێوارەی رۆژی 11ی ئایار لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و بڕیار لە دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن بدەن.
ئەگەر لەو رۆژەدا مانگ ببینرێت، پشووی جەژن گۆڕانکاری بەسەردا دێت و رۆژی چوارشەممە 12ی ئایار دەبێتە یەکەم رۆژی جەژن بە پێچەوانەوە ئەگەر نەبینرێت، ئەو رۆژە دەبێتە تەواوکاری مانگی رەمەزان و بە گوێرەی خشتەکە یەکەم رۆژی جەژن دەکەوێتە رۆژی پێنج شەممەوە.
More News
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
5 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
16 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
5 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
16 hours لهمهوپێش



