سلێمانی.. 122 شوێن داخراون و دەستیش بەسەر 52 تۆن ماددەی بەسەرچوودا گیراوە

SNN
قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: “لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە تائێستا 122 شوێن بە هۆی سەرپێچییەوە داخراو و دەستیش بە سەر 52 تۆن ماددەی خۆراکی بەسەرچوودا گیراوە”.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “لە سەرەتای رەمەزانەوە تائێستا لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت حەوت هەزار 815 سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەکان ئەنجامداوە و لەو سەردانانەدا 825 سەرپێچی تۆمارکراون و 550 پسوڵەی ئاگادارکردنەوەیان بۆ سەرپێچیکاران کردووە”.
وتیشی: “122 شوێن بە هۆی سەرپێچییەوە داخراون و 12 دۆسیەش رەوانەی دادگا کراون و سەرپێچیکارانیش بە بڕی 48 ملیۆن و 250 هەزار دینار غەرامە کراون”.
لەبەر رۆشنایی ئەو ئامارەدا، قایمقامی سلێمانی باسی لەوەکرد، “بەشێکی زۆری شوێنە گشتتیەکان پابەندی رێنماییەکان بوون”.
More News
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
15 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
15 hours لهمهوپێش



