ئەو گەشتیارە کوردانەی لە میسر دەستبەسەرن ئەمڕۆ دەگەڕێندرێنەوە هەرێم

SNN
22 هاووڵاتی خەڵکی هەرێم کە بۆ گەشتکردن چووبوونە میسر و دەستبەسەرکرابوون، ئەمڕۆ دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.
ئاری جەلال سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی سەراسەری وتی: ئەو گەشتیارانە 16ی مانگی رابردوو سەردانی میسریان کردووە و چوونەتە چەند شارێکی ئەو وڵاتە، دواتر لەلایەن شۆفێرێکی میسرییەوە بەرەو شاری ئەسکەندەرییە براون بەڵام لە ناوچەیەکی قەدەغەکراوی ئەو سنوورە جێهێڵدراون دواتر لەلایەن پاسەوانی سنووری میسرەوە دەستبەسەرکراون بەتۆمەتی ئەوەی هەوڵیانداوە کۆچ بۆ ئەوروپا بکەن.
راشیگەیاند: ئەو گەشتیارە کوردانە ماوەی پێنج ڕۆژە لە بنکەیەکی پۆلیس لە وڵاتی میسر دەستبەسەرن و لە ژیانێکی سەختدان بەهۆی کەمی و نەبوونی ئاو و خۆراکەوە لە گەراجی ئۆتۆمبیلەکانی پۆلیس دا دەستبەسەرن.
پاش لێکۆڵینەوە لە ڕاستی ناسنامەی ئەو هاووڵاتییانە، لە پاش ڕۆژێک دادگا بڕیاری داوە ئازادبن وابڕیاریشە ئەمڕۆ بگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
بە مەبەستی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ گەڕانەوەی گەشتیارەکان، دەزگای لوتکـە بەردەوام لەپەیوەندیدایە لەگەڵیاندا وە چەندین گرتە ڤیدیۆی و وێنە لەبەردەستماندایە سەبارەت بە خراپی ڕوشیان، هەروەها ئامادەی هەر هاوکاری و کارئاسانییەکە بۆ دەربازبوونیان لەودۆخە.
More News
-
لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت
18 hours لهمهوپێش -
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت
18 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



