کۆمسيۆن: هيچ پارتێک داوای کشانەوەی لە هەڵبژاردن نەکردووە

ئامێرەی هەڵبژاردن
SNN
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: “تا ئێستا ھیچ پارتێک، داواکاریی بۆ کشانەوە لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق پێشکەش نەکردووە”.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رايگەياند: “ھیچ پارتێک لەو پارتانەی کە خۆیان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەدا لە کۆمیسیۆن تۆمارکردووە، داواکاری کشانەوەیان لە پڕۆسەکە پێشکەش نەکردووە”.
پێشتر جومانە غەلای رایگەیاندبوو: “126قەوارەی سیاسیی بە ھەزار و 634کاندید، 22ھاوپەیمانی بە ھەزار و دوو کاندید، هەروەها 887کەسی سەربەخۆ خۆیان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەدا تۆمارکردووە”.
بڕيارە ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق لە 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت کە تیایدا زياتر لە 25 ملیۆن دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە پڕۆسەکەدا ھەیە.
More News
-
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دارایی عێراق: پابەندین بە خەرجکردن و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
2 hours لهمهوپێش



