
SNN
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا سەرۆک و جێگر و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێی شارەوانی سلێمانی دەستنیشانکران، ئەنجومەنەکە بە فەرمی دەستی بە کارەکانی کرد.
رۆژی دووشەممە ئەنجومەنی نوێی شارەوانی سلێمانی بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگار و ئازاد حەمەئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا یەکەم کۆبوونەوەی خۆی کردو بە فەرمی دەستی بە کارەکانی کرد.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی و پشتیوانی پارێزگای بۆ ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی دەربڕی و سوپاسی هەوڵ و ماندوبوونی سەرۆک و ئەندامانی پێشووی شارەوانی سلێمانی کرد.
لای خۆشیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پیرۆزبایی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی کردو جەختی لەسەر کاری هاوبەش و هەماهەنگیی و پێکەوەکارکردن لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان و شاری سلێمانیدا کردەوە.
لە ٢٩ی نیسانی ئەمساڵدا فەرمانی کارگێڕی بۆ دەستبەکاربوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێی شارەوانی سلێمانی دەرچوو.
توانا کەمال سەرۆکی شارەوانی سلێمانی سەرۆکی ئەنجومەنە و فەرەیدون عومەر جێگریەتی و ١١ کەسی دیکەش لە بەڕێوەبەرانی گشتی و نوێنەران و بەرپرسانی بەشێک لە فەرمانگە و دامەزراوەکان ئەندامی ئەنجومەنەکەن.
More News
-
لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت
10 hours لهمهوپێش -
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت
10 hours لهمهوپێش



