
سلێمانی
SNN
شارەوانی سلێمانی دەنگۆی فرۆشتنی حەوت خوێندنگەی شارەکە رەتدەکاتەوە و باس لەوەش دەکات پێشتر بڕیارێک هەبووە بۆ ئەوەی دوو خوێندنگە، کە خوێندن تیایاندا بە تورکییە بخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە، بەڵام ئەو بڕیارەش هەڵوەشێنراوەتەوە.
زەردەشت تۆفیق بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند: “ئەو بابەتەی کە باس دەکرێت لە بارەی نیازی فرۆشتنی چەند خوێندنگەیەک وەک ئامادەیی سلێمانی کچان، ئامادەیی بازرگانی ئێواران و خوێندنگەی گۆیژەن دوورن لە راستیەوە و ئەتوانم بڵێم “درۆیەکی شاخدارە” و نە لە ئەنجومەنی وەزیران، نە لە وەزارەتەکانی پەروەردە و شارەوانییەوە هیچ نوسراوێکمان بۆ نەهاتووە و شارەوانی سلێمانیش هیچ نوسراوێکی لەوبارەوە بەرزنەکردوەتەوە”.
وتیشی: “تەنها شتێک کە هەیە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاردرابوو سێ خوێندنگە لە هەولێر و خوێندنگەیەک لە دهۆک و دوو خوێندنگە لە سلێمانی بفرۆشرێن، بۆ ئەوەی چەند خوێندنگەیەکی دیکەیان پێدروست بکرێت، بەڵام دواتر ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکانی شارەوانی و پەروەردە بڕیارەکەیان هەڵوەشاندەوە”.
زەردەشت تۆفیق روونیشیکردەوە، ئەو دوو خوێندنگەیەی لە سلێمانی بڕیاربووە بفرۆشرێن هەر یەک لە کۆلێجی سەڵاحەدین لە گەڕەکی کارێزە وشک و کۆلێجی سلێمانی لە تووی مەلیکن، کە هەردووکیان خوێندن تیایندا بە زمانی تورکییە.
جەختیشی کردەوە، کە رۆژی 3ی ئایار لە پەیجی فەرمی شارەوانی سلێمانی و رۆژی 5ی ئایار لە رێگەی رۆژنامەی کوردستانی نوێوە رایانگەیاندوە، کە بڕیاری فرۆشتنی ئەو دوو خوێندنگەیە لە رێگەی فرۆشتنی ئاشکراوە هەڵوەشاوەتەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە چەند پەیج و دەزگایەکی راگەیاندن، باسیان لەوەکردبوو بە بێ ئاگاداری پەروەردە نیازێک هەیە بۆ فرۆشتنی حەوت خوێندنگە لە سلێمانی.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
13 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
17 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
13 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
17 hours لهمهوپێش


