رێكخراوی ئازادی و مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی: گیراوانی بادینان ئەشکەنجەدراون

پێنج رۆژنامەنووسی بادینان کە سزای شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندراوە
SNN
رێكخراوی ئازادی و مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی كوردستان-عیراق رایگەیاند: “له‌گه‌ڵ ڕ‌اگیراوانی بادینان مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو كراوه و ئه‌شكه‌نجه دراون و به زۆر ئیمزایان پێكراوه”.
راشیگه‌یاندووه، “ئه‌وان وه‌ك ڕێكخراوی ئازادی و مافی مرۆڤی نێوده‌وله‌تی له هه‌رێمی كوردستانی-عێراق به‌وردی چاودێری دادگایكردنی پێنج رۆژنامه‌نوس و چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی (شێروان شێروانی – شڤان سه‌عید – ئه‌یاز كه‌رم – هه‌ریوان عیسا و گۆهدار زێباری) كردووه و چه‌ندین تێبینییان داوه‌ته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و روونیان كردۆته‌وه كه دادگایی كردنه‌كه دادپه‌روه‌رانه نه‌بووه هه‌روه‌ها له كاتی وه‌رگرتنی وته‌ی راگیراوهكاندا پارێزه‌ریان نه‌بووه و به‌شێوازێكی نه‌شیاو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه به‌زۆر ئیمزایان پێكراوه”.
باسی لەوەشکردووە، یاسا تۆمه‌تبار ده‌بێت له شوێنی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی دادگایی بكرێت، به‌ڵام ئه‌وان گواستراونه‌ته‌وه بۆ دادگای هه‌ولێر و ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی سزادانیان و له‌كاتی دادگایی كردنه‌كه‌دا راگیراوه‌كان نه‌یانتوانیوه تانه بده‌ن و باسی ئه‌وه‌شیان كردووه كه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا دانپێدانانیان پێكراوه جگه‌له‌وه‌ی شوێنی زیندانی كردنیان گونجاو نه‌بووه و هه‌ربۆیه مانگرتنیان راگه‌یاندووه.
ریكخراوی ئازادی و مافی مرۆڤی نێوده‌وله‌تی داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه ڕاگیراوه‌كان ئازاد بكات و له ئه‌گه‌ری ئازاد نه‌كردنی ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكانی مه‌ده‌نی داوای یاسایی له دادگای نێوده‌وڵه‌تی تۆمار ده‌كه‌ن وه‌ك فشارخستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان- عیراق و داواش له‌سه‌رجه‌م كۆنسوڵخانه‌كان ده‌كات پێدانی ڤیزا به كه‌سانی به‌شدار له دادگایی كردنه‌كه ڕابگرن.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
10 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
13 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
10 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
13 hours لهمهوپێش


