بافڵ تاڵەبانی: هەوڵی بێوچان دەدەین بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ مامۆستایان

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN
هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: “بە ئەرکی خۆمان و کاری لەپێشینەمانی دەزانین کە هەوڵی بێوچان بدەین بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە و بەدیهێنانی ماف و داخوازییەکانی مامۆستایان”.
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایانی کوردستان و پەروەردەکاران کردوە.
لە پەیامەکەی هاوسەرۆکی یەکێتیدا هاتووە: ” یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆی بە بەشێک لە خەباتی پیشەیی و مەدەنیی مامۆستایان دەزانێت و بەگرنگییەوە لە ڕۆڵ و کاریگەری ئەم چینە ماندوونەناسە دەڕوانێت. لەلای ئێمە مامۆستا پایەبەرزەکان پێگەیەکی گرنگ و باڵایان ھەیە و ماندووبوونیان لەپێناو پەروەردەکردن و گۆشکردنی نەوەی نوێخواز و زانستخواز جێگای سوپاس و ستایشی بەردەواممانە”.
بافڵ تاڵەبانی راشیگەیاندوە: “رۆڵی مێژوویی و پڕ لە سەروەری ئێوە لە رابردوودا لەیادناکەین و بەڕێزەوە یادی ئەو مامۆستا تێکۆشەرانە دەکەینەوە کە سەرباری خزمەتکردنیان بە بواری پەروەردە، بە بیر و قەڵەمە بوێرەکەیان تاوێکی تریان بە خەبات و شۆڕشی نوێ دا”.
هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان راشیگەیاندوە: ” بەهۆی ئەو دۆخە نەخوازراوەی لە ساڵانی رابردوودا رووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەوە، مامۆستایان بە دۆخێکی سەخت و ناهەمواردا تێپەڕین. بۆیە بە ئەرکی خۆمان و کاری لەپێشینەمانی دەزانین کە هەوڵی بێوچان بدەین بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە و بەدیهێنانی ماف و داخوازییەکانتان.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش



