پەرلەمانتارێکی عێراق: هەموو بژاردەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی تورکیا لەبەردەستدان

سەربازانی تورکیا لە هەرێم، وێنە: hurriyet daily news
SNN
ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “سەرجەم بژاردەکان بۆ پارێزگاری لە سەروەری وڵاتەکە لەبەرامبەر پێشێلکاریی و هەڕەشەکانی تورکیا بەتایبەت بۆ سەر شەنگال لەبەردەستدان”.
موختار موسەوی ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر سەروەری خاکی عێراق بەتایبەتی بۆ سەر شەنگال بەردەوامن و پێویستە حکومەت رێکاری یاسایی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هەڕەشانە بگرێتەبەر”.
وتیشی: ” یەکێک لەو رێگایانە کە دیپلۆماسیە بریتیە لە بەرزکردنەوەی سکاڵا لە نەتەوەیەکگرتوەکان و بانگهێشتکرنی باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا و گەیاندنی پەیام بە حکومەتی ئەنقەرە بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی لە عێراق”.
روونیشیکردەوە: “سەرجەم بژاردنەکان لەبەردەستدان بۆ بەرپەرچدانەوەی تورکیا لەوانە بژاردەی سەربازی، کە لە ئێستادا نامانەوێت پشتی پێببەستین، بەڵکوو هەموو رێکارە دیپلۆماسیەکان و بەکارهێنانی کارتی فشاری ئابوری بخرێنەگەڕ لە پێناو دەرکردنی هێزەکانی تورکیا و هێزە بیانییەکانی دیکە.
پێشتریش چەند جارێک لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق رەخنەی لە بێ هەڵوێستی پەرلەمان بەرامبەر بە هێرش و هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر سەروەری خاکی وڵاتەکە گرتبوو، داواشی کردبوو حکومەت ئەو پرسە بکاتە بابەتێکی نێودەوڵەتی.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش



