ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کاندید کرد

SNN
وادەی تۆمارکردنی ناوی پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کۆتاییهات و لە رۆژانی رابردوودا چەندین کەسایەتی سیاسی لەوانە سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان و سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەو وڵاتە خۆیان کاندید کردوە.
بە پێی میدیاکانی ئێران ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئەو وڵاتە لە دوا کاتژمێرەکانی وادەی دیاریکراو بۆ تۆمارکردنی ناوی پاڵێوراوان، ناوی خۆی تۆمارکردوە.
رەئیسی رایگەیاندوە: “وەک کاندیدێکی سەربەخۆ و لەپێناو بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و بەڕێوەبردنی وڵات بە شێوەیەکی باشتر خۆی کاندید کردوە”.
هاوکات مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێران، عەلی لاریجانی سەرۆکی پێشووی پەرلەمان، موحسین هاسمی رەفسنجانی سەرۆکی ئەنجومەنی شاری تاران و کوڕی سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەو وڵاتە و مستەفا تاجزادە جێگری وەزیری ناوخۆ لە سەردەم سەرۆکایەتی کۆماری محەمەد خاتەمی ناوی خۆیان وەک پاڵێوراو بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار تۆمار کردووە.
بڕیارە رۆژی هەینی 18ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سیانزەهەمین خولی سەرۆکایەتی کۆمار و شەشەمین هەڵبژاردنی ئەنجومەنەکانی شار و گوندەکانی ئێران بە شێوەی هاوکات بەڕێوەبچن.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش



