هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: لە مانگەدا 66 ئۆپراسیۆنمان لە دژی داعش ئەنجامداوە

SNN
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش رایگەیاند: لە سەرەتای مانگی ئایارەوە لەگەڵ هاوبەشەکانیان لەعێراق و سوریا 66 ئۆپراسیۆنیان دژی داعش ئەنجامداوە.
وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، “لە سەرەتای مانگی ئایارەوە تائێستا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش و هاوبەشەکانمان لە عێراق و سوریا، 66 ئۆپراسیۆنیان لە دژی داعش ئەنجامداوە”.
راشیگەیاندوە: “ئۆپراسیۆنەکان ڕێگربون لە ئەنجامدانی 27 کردەوەی تیرۆرستی لەلایەن تیرۆستانەوە”.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش داوا دەکات هەر زانیارییەک لەسەر جموجۆڵی چەکدارانی داعش هەبو، هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندییان پێوەبکەن و باسی لەوەکردوە: “هاوکارمان بە بۆ لەناوبردنی داعش وزانیاری دەربارەیان بنێرە بۆ 454 لە عێراق، و 9647512451273+ لە سوریا”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش



