
AP Photo/Petros Giannakouris
وەزیری کۆچی یۆنان رایگەیاند، دوای کۆتایی هاتنی رێکارە تەندروستییەکانی تایبەت بە کۆرۆنا، دەستدەکەن بە دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە مافی پەنابەرێتییان رەتکراوەتەوە.
نۆتیس میتاراکیس وەزیری کۆچی یۆنان، لە لێدوانێکیدا لەگەڵ رادیۆی (سکای) سەر بە حکومەتی یۆنانی، ئاماژەی بەوەشکرد: “لە ئازار و نیسانی رابردوودا، حکومەتى یۆنان 11 هەزار داواکاری مافی پەنابەری پەنابەرانی رەتکردووەتەوە کە دەکاتە 48.2%ی کۆی گشتیی داواکارییەکان”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “هەموو ئەو کەسانەى کە مافی پەنابەرییان رەتکراوەتەوە دەستبەسەر دەکرێن تاوەکو دیپۆرتی وڵاتەکانی خۆیان یاخود تورکیا بکرێنەوە”.
وتیشی، لە مانگی شوباتەوە کە داخستن و قەدەغەى هاتوچۆ بەهۆی کۆرۆناوە سەپێنراوە، داواکاری مافی پەنابەری زۆر زیادیان کردووە، مانگی شوبات چوار هەزار داواکاری هەبوو، مانگی ئازار ئەو ژمارەیە بۆ حەوت هەزار و مانگی نیسانیش بۆ 16 هەزار زیادیکردووە، بەڵام تەنیا لە ئازار و نیساندا 11 هەزار کۆچبەر کەیسەکانیان رەتکراونەتەوە.
وەزیری کۆچی یۆنان باسی لەوەشکردووە:”یۆنان پابەندە بە یاساکانی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆچی نائاسایی، بۆیە سەرجەم ئەو کەسانە لەدوای کۆتایی هاتنی ڕێکارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا ڕەوانەى وڵاتانی خۆیان دەکرێنەوە چونکە بوونەتە کێشەیەکی جدی لەسەر یۆنان”.
ڕێکار و یاساکانی یۆنان بۆ هەموو ئەو کۆچبەرانەى کە ئەمساڵ گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە گۆڕاوە، دەبێت لە ماوەیەکی کەمتردا کەیسەکانیان پێشکەش بکەن، ئەگەریش رەتبکرێنەوە مافی تانەدانیان نییە و دەبێت یەکسەر ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن، جگە لەوەش یۆنان لە ماوەی رابردوودا دەستیکردووە بە روخاندنی کەمپە دەستکردەکانی کۆچبەران.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
18 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
19 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
18 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
19 hours لهمهوپێش



