
وێنه‌ى پێداویستیه‌كان | فۆتۆ: وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق
50 هه‌زار كیتى پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا و چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كى تر‌ى پزیشكى تایبه‌ت به‌و ڤایرۆسه گه‌یشتنه عێراق، وه‌زیرى ته‌ندروستییش ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ى تا ئێستا گه‌یشتووه به‌شى یه‌كه‌مه و به‌شى دووه‌مى به‌مزووانه ده گات”.
ئه‌مڕۆ له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غداوه به‌شى یه‌كه‌مى ئه‌و كهرهسهرته و پێداویستییه پزیشكیانه گه‌یشته عێراق كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه‌وه راگه‌یه‌نران، پێكهاتوون له: 50 هه‌زار كیتى تایبه‌ت به پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا، چه‌ند پێداویستیه‌كى تر‌ى تاقیگه و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشانى تووشبوو به كۆرۆنا و له چین و ئه‌ڵمانیا و كۆریاى باشوور-ه‌وه هێنراون”.
له مه‌راسیمى گه‌یشتنى كه‌لوپه‌له‌كاندا حه‌سه‌ن ته‌میمى، وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق رایگه‌یاند: “ئه‌و هاوكارییانه‌ى كه گه‌یشتووه قۆناغى یه‌كه‌مه، له هه‌فته‌ى داهاتوودا به‌شى دووه‌مى ئه‌و هاوكارییانه ده‌گاته عێراق”.
وتیشى: “داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین پابه‌ند بن به رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین پێش بگرین له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا”.
تا ئێستا له عێراق 3193 کەس تووشى كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 2089 کەس چاکبوونەتەوە و 117 کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه.
زیادكردنى پشكنین كردن بۆ گومانلێكراوان و به‌ركه‌وتووى تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه له زۆربه‌ى وڵاتانى پێشكه‌وتوو كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت، چونكه پێشكه‌وتووترین وڵاتانى جیهان له‌نێویشیاندا به‌ریتانیا و ئه‌مریكا كێشه‌یان له‌و بابه‌ته‌دا هه‌یه، به‌هۆى زۆرى رێژهكهیهوه ناتوانن كیتى پشكنینى كۆرۆنا به رێژه‌ى پێویست دابین بكه‌ن.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش



