بەهۆی گرژييەکانەوە تا ئێستا 188 کەس لە ‌غەزە و 10 کەس لە ئيسرائيل کوژراون

0
1178

SNN

بەپێی ئامارەکانی کەرتی تەندروستی غەزە: “لە رۆژی دووشەممەوە  لانيکەم 188 کەس بەهۆی بۆردوومانکردنی غەزە لەلايەن ئيسرائيلەوە گيانيان لەدەستداوە، کە 55يان منداڵن و 33يان ژنن، هەروەها، هەزار و 230 کەسيش برينداربوون”.

هەر بەپێی ئامارەکان: “بەتەنها ئەمڕۆ 42 کەس کوژراون کە 10يان منداڵن و 16يان ژنن، ئەوەش بەرزترين رێژەيە لە ماوەی ئەو هەفتەيەی گرژی و ئاڵۆزييەکانی ئيسرائيل و فەڵەستين هەڵکشاون”، سەرچاوەکانی ئيسرائيليش دەڵێن ” دەيان چەکداری حەماس لەناو ژمارەی کوژراوەکانی غەزەدايە”.

لەبەرامبەريشدا، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی ئيسرائيل: “لە رۆژی دەستپێکردنی گرژی و ئاڵۆزييەکان لەگەڵ فەڵەستين تا ئێستا 10 کەس کوژراون، کە دووانيان منداڵن”.

لە رۆژی 10ی ئەم مانگەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان ئيسرائيل و فەڵەستەن سەريهەڵداوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئەو پرسەش ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسايشی نێودەوڵەتی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئيسرائيل و فەڵەستين کۆبووەوە”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this