وادەی پڕکردنەوەی فۆرمی وەرگرتنی فەرمانبەرانی سەر سندوقی دەنگدان راگەیەنرا

SNN
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند، پێشکەشکردن بۆ کارکردن وەکو فەرمانبەری سەر سندوقی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەکات.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند: فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی دەوڵەت دەتوانن فۆڕمی کارکردن وەکو فەرمانبەری دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق پڕبکەنەوە، بەو مەرجەی بەلایەنی کەم دەرچوی قۆناغی ئامادەیی بن.
راشیگەیاندوە:، خوێندکارانی زانکۆ، پەیمانگە و ئەوانەش کە خوێندنیان تەواوکردوە، بەلای کەمەوە هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی بن و تەمەنیان لە 19 ساڵ کەمتر نەبێت و لە 56 ساڵیش زیاتر نەبێت دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە.
بە پێی راگەیەنراوەکە لە رۆژی 23ی ئایارەوە دەست بە ورگرتنی فۆرمی ئەو کەسانە دەکرێت کە خوازیارن وەک فەرمانبەری سەر سندوقی دەنگدان کاربکەن.
بڕیارە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆن بەردەوامە لە ئامادەکاریەکانی.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



