
پارێزگاى دهۆك
ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی دهۆک رایگەیاند: بە پێی چەند مەرجێک ڕێگە بە کردنەوەی کافتریا و چێشتخانە و شوێنە گەشتیارییەکان دەدرێت.
ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی دهۆک ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەشکرد: “رێگه به‌كردنه‌وه‌ی كافتریا و چایخانه‌كان به‌بێ دانانی نێرگه‌له ده‌ده‌ن، دەبێت 50%ی كورسیه‌كان به‌كاربهێنرێن و دووری نێوان دوو مێزیش نابێت له دوو مه‌تر كه‌متر بێت”.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، “چێشتخانه و خواردنگه‌كانی گه‌شتیاری له‌ژێر رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی دەكرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه 50%ی كورسیه‌كان به‌كاردەهێنرێت و دووری مێزه‌كانیش نا‌بێـت له‌دوو مه‌تر كه‌متر بێت، هه‌روه‌ها قاپ و كه‌وچك و كه‌لوپه‌لی سه‌فه‌ری به‌كاربهێنرێت”.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: “لە ئەمڕۆوە رێگه به كردنه‌وه‌ی كۆمپانیا و بریكاره‌كانی گه‌شتیاری ده‌درێت، رێگه‌ش به كردنه‌وه‌ی مه‌یدانی ئاژه‌ڵان ده‌درێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر کەسێک ڕێنمایی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێنەکات ڕێکاری یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر.
ئەم ئاسانکارییانە لە چوارچێوەی قۆناغی 10ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی تایبەت بە کۆرۆنادا دەبێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22 hours لهمهوپێش



