
پارێزگاى دهۆك
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر خۆپیشاندانى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران له دهۆك به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌وه ده‌ستيپێكرد.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN)، “خۆپیشاندانه‌كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له ناوه‌ندى دهۆك ده‌ستیپێكردووه، تێیدا به‌شێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران داواى دابه‌شكردنى مووچه‌كانیان ده‌كه‌ن”.
خۆپیشاندانى مووچه‌خۆرانى دهۆك له‌كاتێكدایه كه (به‌ده‌ل به‌روارى)، ئه‌و كه‌سه‌ى كه له‌ڕێگه‌ى گرته ڤیدیۆیه‌كه‌وه بانگه‌شه‌ى بۆ خۆپیشاندان دژى دواكه‌وتنى مووچه ده‌كرد، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كرا، خێزانه‌كه‌شى ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاستكرده‌وه.
هه‌ر له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى خۆپیشاندانه‌وه دوێنێ لیژنەی ئەمنیی پارێزگای دهۆک راگەیهنراوێکی بڵاوکردەوە كه تێدا هاتووه، “چەند رۆژێکە بانگەشە و پڕوپاگەندە بۆ خۆپێشاندان دەکرێت لە رۆژی شەممە، بەڵام ئێمە وەک لیژنەی ئەمنی هیچ مۆڵەتێکی فەرمیمان بۆ ئەو خۆپێشاندانە نەداوە، هه‌ركه‌س سه‌رپێچى بكات رێكارى یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرنه‌به‌ر، داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین خۆڕاگر بن”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “هێزه ئه‌منییه‌كان رێگرى ده‌كه‌ن له خۆپیشانده‌ران و ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ریش ده‌ستگیر كراون”.
More News
-
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
6 mins لهمهوپێش -
نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی گرێبەستی رۆژانە
49 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
6 mins لهمهوپێش -
نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی گرێبەستی رۆژانە
49 mins لهمهوپێش



