
بەهۆی بڵاوبوونەوەی شەپۆلێک لە کولە لەناو رەز و باخی جوتیارانی ئێران، مەترسی هەیە زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار زیان بەر ئابووری ئێران بکەوێت.
محەمەد رەزا میر وتەبێژی رێکخراوی پاراستنی درەختی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای راگەیاندووە: “تا ئێستا کولە زیانی بە 200 هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵی ئێران گەیاندووە، ئەو زیانانەش حەوت پارێزگای گرتووەتەوە”.
راشیگەیاندووە: “ئەو زیانانەی پێشبینی دەکرێت بەهۆی کولەوە بەر زەوییە کشتوکاڵییەکان بکەوێت بە حەوت ملیار و 400 ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە”.
ناوبراو باسی لەوەشکردووە: “پێدەچێت هاوشێوەی ساڵی رابردوو، سوپای پاسداران بۆ قەڵاچۆکردنی کولە بەکاربهێنرێت”.
ئەمە لەکاتێکدایە، دابەزینی نرخی نەوت و ئەو سزایانەی ئەمریکا بەسەر ئێراندا سەپاندوویەتی، رەوشی ئابووری ئێرانی تووشی پاشەکشە کردووە، لەلایەکی دیکەوە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بارگرانی لەسەر کەرتی تەندروستی ئێران دروستکردووە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



