
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و بەشێک لە چین و توێژەکانی دیکەی قەزای سەیدسادق دژی دواکەوتنی مووچە و خراپی گوزەرانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و چەند داواکارییەکیان ئاراستەی حکومەت کرد.
ڕەوف ئەحمەد، یەکێک لە بەشداربووانى خۆپیشاندانەکە بە SNNى راگەیاند: ئەم خۆپیشاندانەمان بەهۆى دابەشنەکردنى مووچەى مامۆستایان و فەرمانبەران لەکاتى خۆیدا و خراپی بار و گوزەرانى هاوڵاتیان ئەنجامداوە.
ئاماژەى بەوەشکرد: “ئەمە یەکەم هەڵوێستى خەڵک و مامۆستا و فەرمانبەرانى هەڵەبجەیە کە داواى مافێکى سەرەتایى خۆمان دەکەین کە دابەشکردنى مووچەیە و ڕاگرتنی سوکایەتیکردنە بە شکۆی مامۆستایان”.
ئەو بەشدار بووەى خۆپیشاندانەکەى سەیدسادق جەختى لەوەشکردەوە: “ئەگەر حکومەت هەروا بێباک بێت لە ئاست هاوڵاتیان و موچەخۆران لە رۆژانى داهاتوودا هەڵوێستى توندمان دەبێت”.
هەر لەو خۆپیشاندانەدا، مامۆستایانی وانەبێژ داوای دامەزراندنیان کرد.
ئەم خۆپیشاندانەی سەیدسادق لەکاتێکدایە هەر ئەڕۆ لە دهۆک و کەلار خۆپیشاندانی ناڕەزایی دژی دواکەوتنی مووچە بەڕێوەچوو.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



