وەزیری پێشووتری ناوخۆی عێراق: هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن دەدرێت

0
657

SNN

باقر جەبر زوبێدی وەزیری پێشووتری ناوخۆی عێراق هۆشداری دەدات لەوەی کە هەندێک کەس و لایەن لە رێگەی نانەوەی پشێوی و ئاژاوەوە هەوڵ دەدەن هەڵبژاردنی پێشوەختە دوابخەن.

زوبێدی لە لێدوانێکدا رایگەیاند: ” لەبەدواداچوونم بۆ بارودۆخی عێراق لە چەند هەفتەی رابردوودا تێبینی ئەوەم کردووە، کە نانەوەی پشێوی و ئاژاوە رووی لە هەڵکشان کردوە و ئەوەش هەوڵێکە لە پێناو دواخستنی هەڵبژاردندا”.

وتیشی: “ئەو کەس و لایەنانەی لە پشت ئەو کردەوە ئاژاوەگێڕیانەوەن هەمان ئەو کەسانەن کە دەیانەوێت بە دواخستنی هەڵبژاردن ماوەیەکی زیاتر لە پۆستەکانیاندا بن و زیاتر سودمەند بن لە پلە و پایە و دەستکەوتەکانیان”.

وەزیری پێشوتری ناوخۆی عێراق ترسەکە ئەوەیە کە نانەوەی پشێوی و لە کۆنتڕۆڵی ئەو کەسانە دەربچێت کە پشتیەوەن و بەوەش گەل و وڵاتەکە رووبەڕووی لێکەوتە نەرێنیەکان ببنەوە.

لەماوەی رابردوودا کردنەئامانجی چالاکوانان و رۆژنامەنووسان لە عێراق خۆپیشاندان و کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە لایەنە سیاسیەکانیش ئەو رووداوانەیان بە هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە ناوبرد کە بڕیارە لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this