
SNN
وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە سەر ئاسانکاری بۆ گەشتیارانی وڵاتانی دەرەوەی یەکێتیەکە رێککەوتن.
بەپێی رێککەوتنەکە، ئەو هاوڵاتیانەی وڵاتانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کە دوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، دەتوانن بەمەبەستی گەشت سەردانی ئەوروپا بکەن.
هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو: “کە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانەی جیهانیش کە رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا تێیاندا 75 کەس لە 100 هەزار کەسە بۆیان هەیە وەک گەشتیار بچنە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا”.
پێشتر تەنها رێگە بە گەشتیارانی حەوت وڵاتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەدرا بچنە ئەو کیشوەرەوە و رێژەی توشبوون بە کۆرۆناش 25 کەس لە 100 هەزار کەس دیاریکرابوو.
جیا لەو مەرجانە کار بە ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا دەکرێت و چەند رێکارێکی دیکەی خۆپارێزیش وەک خۆیان ماونەتتەوە.
لە مانگی ئاداری ساڵی رابردووەوە، یەکێتی ئەوروپا دەرگاکانی بەڕووی گەشتیاراندا داخست و لە ماوەی رابردوودا و دوای فراوانتر بوونی هەڵمەتەکانی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا هەوڵەکان بۆ بوژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری لەو یەکێتیە چڕکرانەوە.
بۆ بەشیکی زۆری وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا داهاتی کەرتی گەشتیاری یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکیەکانی داهات.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5 hours لهمهوپێش



