بڕیارێکی چین هاڕەی بە بەهای بیت کۆین کرد

0
1414

SNN

بەهۆی بڕیارێکی حکومەتی چین بەهای بیت کۆین و دراوە ئەلکترۆنیەکانی دیکە بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزین.

هێشتا بیت کۆین پاش ئەو گورزەی بە لێدوانێکی ئیلۆن ماسک خاوەنی کۆمپانیای تێسلا بەری کەوتبوو، پشتی بە تەواوەتی راستنەکردبوەوە، کە چینیش زەبرێکی لێوەشاند.

دوای ئەوەی حکومەتی چین رایگەیاند: “چیتر رێگە نادەن لەمامەڵەکاندا دراوی ئەلکترۆنی بەکاربهێنرێن” بەهای بیت کۆین بۆ کەمتر لە 40 هەزار دۆلار دابەزی و بە رێژەی 7٪ بەهاکەی لەدەستدا.

دوابەدوای ئەو دابەزینە، دراوە ئەلکرۆنیەکانی دیکەش هاڕەیان کرد و بە رێژەیەکی بەرچاو بەهاکەیان لەدەستدا.

لە رۆژانی رابردوودا و دوای ئەوەی ئیلۆن ماسک رایگەیاندبوو: “لەمەودوا لەبەرامبەر فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا بیت کۆین وەرناگرن”، بەهای ئەو دراوە ئەلکترۆنیە رووی لە داکشان کردبوو.

لە مانگی نیسانیشدا بڕیارێکی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی زیادکردنی باج لەسەر داهاتی سەرمایەداران شۆکێکی گەورەی لە دراوە ئەلکترۆنیەکان دابوو.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە بازاڕی دراوە ئەلکترۆنیەکان گەشەی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیبوو، لە دوو مانگی رابردووشدا بەهای یەک بیت کۆین گەیشتبووە سەرووی 63 هەزار دۆلار.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this