
گەنمی جوتیاران
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەم 20ـی ئایار، نەوزاد كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی، ڕایگەیاند: تا ئێستە بڕی وەرگرتنی گەنم بۆ جووتیارانی هەرێمی كوردستان دیاری نەكراوە، چاوەڕوانین حكوومەتی عێراق بەزووترین كات بڕی وەرگرتنی گەنم دیاری بكات.
وتیشی “دروێنەی گەنم لە سنووری مەخموور دەستی پێ كردووە، بەردەوامیش لەگەڵ حكوومەتی عێراق لەسەر خەتین تا بڕە گەنم دیاری بكات تا جووتیاران گەنمەكەیان ڕادەستی سایلۆكان بكەن.
لەبارەی نرخی گەنم بۆ ئەمساڵ ڕایگەیاند، حكومەتی عێراق بەفەرمی نرخی گەنمی دیاری كرد، گەنمی نمرە یەك بە 610 هەزار دینار وەردەگیرێت بۆ هەر تەنێک، گەنمی نمرە دوو 530 هەزار دینار وەردەگیرێت و گەنمی نمرە سێ بە 470 هەزار دینار وەردەگیرێت.
باسی لەوەشكرد، ئەمساڵ گەنمی هەرێمی كوردستان ناچێتە هیچ شوێنێك، ئەوەیش بەپێی ئەو بەرنامەیەی حكومەتی كوردستان دیاریكردووە، 200 هەزار تەن گەنم لە ناوخۆ وەردەگیرێت ئەوەیش خزمەتێكی باش پێشكەشی جووتیاران دەكات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


