هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی سوریا لە هەرێمی کوردستان ده‌ستیپێكرد

SNN
هەڵبژاردنی سەرۆکايەتی سوريا لە وڵاتانی دەرەوەی دەستيپێکرد و لە هەرێمی کوردستانيش سندوقەکانی دەنگدان لە باڵيۆزخانەی سوريا لە هەولێر دانراون.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 20-5-2021 پرۆسه‌ی ده‌نگدانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی سوریا له وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌ستیپێكرد و ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له سه‌عات 7 ی به‌یانییه‌وه له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی رێگه‌یان داوه پرۆسه‌كه بكرێت كراوه‌ته‌وه، لە باڵيۆزخانەی سورياش لە هەولێر سندوقی دەنگدان دانراوە و هاووڵاتيانی سوری دەنگی لێدەدەن.
سەبارەت بە هاووڵاتيانی رۆژئاوای کوردستانيش تا ئێستا بەشێکی زۆريان رايانگەياندووە بايکۆتی پڕۆسەکە دەکەن.
بەپێی زانيارييە ميدياييەکان هەڵبژاردنەکە لە هەريەک لە وڵاتانی عیراق، ئوسترالیا، یابان، چین، مالیزیا، ئه‌نده‌نوسیا، پاكستان، هندستان، عه‌ممان، ئێران، ئه‌رمینیا، ئه‌بوزه‌بی، هەروەها لوبنان ده‌ستیپێكردووه، بەڵام تورکيا و ئەڵمانيا رێگەيان بە دانانی سندوقی دەنگدان نەداوە و پڕۆسەکە بەڕێوەناچێت.
رۆژی 26ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆکايەتی لە سوريا بەڕێوەدەچێت و بەشار ئەسەد سەرۆکی سوريا کانديدی سەرەکی ئەو پۆستەيە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش



