داهاتی مامناوەندی تاکی عێراق بۆ خوار 5 ملیۆن دینار دێتە خوارەوە لە ساڵێکدا

دینار
SNN
وەزارەتی پلاندانانی عێراقی رایگەیاند: رێژەی داهاتی مامناوەندی تاک لە ساڵی 2020دا بۆ خوار 5 ملیۆن دیناری عێراقی دابەزیوە، کە ئەمە ژمارەیەکی زۆر کەمی داهاتە بۆ تاکی عێراقی لە ماوەی یەک ساڵدا.
زەهرا هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: بەپێی راپۆرتی وردی وەزارەتەکەمان و ئەو پلانەی کە بۆ بەدواداچوونەکەمان دارشتبوو بۆمان ئاشکرابوو کە لە ساڵی 2020دا، داهاتی تاکی عێراقی 4 ملیۆن و 950 هەزار بووە، بەراورد بە ساڵی 2019 کە داهاتی مامناوەندی تاکی عێراق 7 ملیۆن و 102 هەزار دینار بووە، واتا رێژەی کەمبوونەوەی داهات لە ماوەی یەک ساڵدا %30 بووە.
هنداوی ئەوەشی روونکردووە” داهاتی مامناوەندی تاکی عێراق پشت بەرهەمی ناوخۆی دەبەستێت، لەگەڵ ژمارەی دانیشتووانی وڵات، لەگەڵ ئەوەشدا مەرج نییە داهاتی مامناوەندی وڵات بەسەر هەموو تاکێکی کۆمەڵگەدا دابەشبێت، چونکە لەو رێژەیە کەم و زیاد دەکات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


