پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان ژوورێکی هاوبەشيان پێکهێنا

0
979

SNN

ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان گەیشتنە رێککەوتن، ژوورێکی ھاوبەشیان لە قەزای خانەقین سەربە پارێزگای دیالە درووستکرد و ئەمڕۆ ئەندامانی ژوورەکەدەست بە کاربوون.

لیوا محەمەد رۆستەم جێگری میحوەری دووی قەرەتەپەی ھێزی پێشمەرگە، به‌ ئاژانسی ئەنادۆڵی رایگه‌یاندووە: “دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان لە کۆتاییدا گەیشتینە رێککەوتن لەسەر میکانیزم و وردەکاریی بۆ درووستکردنی ئەو ژوورە ھاوبەشانە”.

محەمەد رۆستەم وتیشی: “رێککەوتنی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق چوار قۆناغە یەکەمیان؛ کردنەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشە بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ئەمنی ناوچە کێشەلەسەرەکان و دووەمیش؛ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکانە و سێیەمیش؛ دروستکردنی بازگەی ھاوبەشە و خاڵی کۆتاییش ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشە لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان”.

جێگری میحوەری دووی قەرەتەپە سەبارەت بە وردەکاریی ژوورە ھاوبەشەکە باسی لەوەکردووە: “ھەشت ئەفسەری ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ژوورەکە پێکدەھێنن کە چواریان لە هێزی پێشمه‌رگه‌ و چوارەکەی دیکەش لە سوپای عێراق دەبن ودەشڵێت: “سێ ئەفسەری پێشمەرگە سەربە لیوای سێین و ئەفسەرێکی باڵاش سەربە میحوەری یەکە، نوێنەری ھەردوو ھێزەکە (سوپا و پێشمەرگە)، ئەفسەر دەبن بەپلەی عەمید و ئەوانی تر پلەکانیان له‌ خوارترن”.

راشيگەياند: “ئەرکی ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم زانیارییە ئەمنییەکانی سنوورەکە و ئاگاداربوونە لە ھەموو رووداوەکان و تۆمارکردنی، لەئێستادا لە سنووری پارێزگای دیالە یەک ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش درووستکراوە کە بارەگاکەی لە قەزای خانەقینە و ئەمڕۆ نوێنەری ھەردوو ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان دەوامی خۆیان لە ژوورە ھاوبەشەکە کرد”.

محەمەد رۆستەم لەسەر پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان باسی لەوەکردووە: “لە ئێستادا قسە لەسەر دروستکردنی دوو لیوای ھاوبەش بۆ پڕکردنەوەی لیوای ھاوبەش لە پێشمەرگە و سوپای عێراق بە یەکسانی و ئەم پێشنیازە پشتیوانی ئەمریکاییەکانیشی ھەیە”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this