پاسێک لە هاووڵاتیانی ناڕازی عێراق بەرەو سنوورەکانی ئیسڕائیل بەڕێکەوتن

SNN
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، چەند پاسێک کە دەیان هاووڵاتی پارێزگای زیقاری عێراقی لە خۆ گرتبوو بەرەو سنوورەکانی ئوردن بەرێکەوتن تا لەوێوە بگەنە خاکی فەلەستین و پشتیوانی لە براکانیان بکەن لە جەنگیان دژی ئیسڕائیل وەک خۆیان ئاماژەی پێدەدەن.
موشریف عەلی سەرپەرشتیار ئەم کارە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: سێ پاس ئامادەیە کە ژمارەمان 150 کەسە تا بچینە خاکی فەلەستین و لەگەڵ براکانماندا دژی ئیسڕائیل بجەنگین، گەر وڵاتی ئوردنیش رێگرمان بێت ئەوا فشار دەڕۆینە ژوورەوە.
عەلی ئەوەشی روونکردەوە، کە ئەم رۆشتنەیان بۆ فەلەستین رووبەڕووبوونەوەی پیاوە بەرامبەر پیاو، ئێمە بۆ ئەوە دەڕۆین خاکی فەلەستین و قودس و ئەقسا لە دەستی ئیسڕائیل ئازاد بکەین.
ماوەی دوو هەفتە دەبێت هێرشێکی مووشەکی قورس لە نێوان سوپای ئیسڕائیل و چەکدارانی حەماس دەستیپێکردووە، قوربانی یەکەم لە نێوان هەردوولاشدا تەنیا هاووڵاتی سڤیلە، هیچ لایەنێکیش بەشێوەیەکی فەرمی تا ئێستا هەوڵی ئەوەی نەداوە دۆخەکە هێور بکاتەوە.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


